لە غەززە نانەواخانەکان داخران: ئیتر ئارد و سووتەمەنی نییە

عبدالناصر ئاجەریمی سەرۆکی کۆمەڵەی نانەواخانەکانی غەززە وتی، "هەموو نانەواخانەکانی کە بەرنامەی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگریان لێدەکرد داخران. ئەمەش نیشان دەدات کە شەڕی برسێتی دووبارە دەستیپێ کردووە."
بەهۆی گەماڕۆی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە ئارد و سووتەمەنی لە غەززە کۆتایی هات. لە ئەنجامی نانەواخانەکانی غەززە داخران.
عبدالناصر ئاجەریمی سەرۆکی کۆمەڵەی نانەواخانەکانی غەززە وتی، "هەموو نانەواخانەکانی کە بەرنامەی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگریان لێدەکرد داخران. ئەمەش نیشان دەدات کە شەڕی برسێتی دووبارە دەستیپێ کردووە."
هەروەها وتی، "بەهۆی گەماڕۆی رژێمی داگیرکەر و رێگریکردن لە بازرگانی ئیتر ئارد و سووتەمەنی دەستناکەوێت. ئەم دۆخە مەرجەکانی ژیانی گەلی غەززە دژوارتر دەکات. گەلی لەوێ لە ناو دۆخێکی دژواردانە."
لە غەززە ڕۆژانە ٤٥٠ تۆن ئارد بەکار دەهێنرێت و نانەواخانەکان تەنها دەتوانن لە سەدا ٥٠ی ئاردی پێویست دابین بکەن.
بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر زیان بە ژمارەیەکی زۆر نانەواخانە گەشتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لەو گرتە ڤیدیۆییەدا بە ڕوونی دەردەکەوێت کە ئامبولانس و ئۆتۆمبێلە ئاگرکوژێنەوەکان بە گڵۆپەکانیانەوە و سیگناڵی فریاگوزارییان تێدەپەڕێن و لە لایەن داگیرکەران تەقە دەکرێتە سەریان.
حکومەتی ئەفغانستان لە ٣ ساڵی کۆتاییدا ناوی زیاتر لە ٦٥٣ هەزار خانەوادەی بیوەژن، یەتیم و کەمئەندامی تۆماڕ کردووە.
حکومەتی ترامپ پێدانی ٢٠ هەزار چەک بە رژێمی سەهیۆنی پەسەند دەکات. ئەم چەکانە بە تایبەت بە سەر جووڵەکەکانی داگیرکەر لە کەرتی ڕۆژئاوا دابەش دەکرێن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٦٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٥ هەزار و ٢٢٥ کەس.